شێخ عیکریمە سەبری: داخستنی مزگەوتی ئەقسا سەپاندنی دۆخێکی دیفاکتۆی نوێ لەلایەن داگیرکەرانەوە

وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا شێخ عیکریمە سەبری رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بەکارهێنانی رووداوەکانی ئێستا وەک بیانوویەک مزگەوتی ئەقسای داخست و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر مافی عیبادەتی مسوڵمانان.
شێخ دوکتور عیکریمە سەبری وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا بە توندی ڕەخنەی توندی لە پێشێلکارییەکانی هێزی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی قودس گرت. سەبری رایگەیاند، داخستنی تەواوەتی ئەقسا بەتایبەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، "هێرشێکی ئاشکرایە" بۆ سەر مافی مسوڵمانان بۆ عیبادەت، و ئەوەش تەنها ڕێگرییەکی جەستەیی نییە بەڵکو تەحەدایەکە بۆ مسوڵمانانی سەرتاسەری جیهان.
شێخ سەبری رایگەیاند، داگیرکەران بە گۆڕینی هەر ساتێکی قەیران و هەر گرژییەک بۆ دەرفەتێک، کۆنترۆڵی دیفاکتۆیان بەسەر مزگەوتی ئەقسادا قووڵتر دەکەنەوە. سەبری بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ڕێبازە نوێ نییە، وتی، "داخستنی ئێستا توندترین و مەترسیدارترین پراکتیزەیە بەرامبەر بە ئەقسا لە دوای بەرخۆدانی باب ئەلئەسبەت لە ساڵی ٢٠١٧."
سەبری کە جەختی لەوە کردەوە کە رژێمی داگیرکەر بە بێ بایەخ کردنی پیرۆزی ئەقسا ڕێگری لەو موسڵمانانە دەکات کە دەیانەوێت بگەنە مزگەوت، وتی کە ئەم هەوڵانە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دروستکردنی دۆخێکی دیفاکتۆی نوێ لە مزگەوتی ئەقسا. هەروەها بیرخستنەوەیەکی ئەخلاقی و ئایینی بۆ موسڵمانان کردەوە، ئەو فەتوایەی دووپاتکردەوە کە تێیدا هاتووە ئەوانەی بەڕێدەکەون بۆ گەیشتن بە ئەقسا پاداشتی نیەت و هەوڵەکانیان بەدەستدەهێنن، تەنانەت ئەگەر نەتوانن بچنە ناو مزگەوتەکەشەوە.
شێخ سەبری هەروەها قسەی بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد و داوای لێکردن لە بەرامبەر رووداوەکانی قودس بێدەنگ نەبن. سەبری وتی، "مزگەوتی ئەقسا بە بڕیاری ئیلاهی تەنها هی مسوڵمانانە، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە قسە بکات و گفتوگۆی لەسەر ئەم بابەتە بکات، وەبیری هێنایەوە کە واجبە لەسەر ئوممەتی ئیسلامی کە شوێنە پیرۆزەکانی بپارێزێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی نوێ بۆ سەر کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٣٠ شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٩٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٥ هەزار و ٢٣٣ کەس.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند لانیکەم ٦ کەس کوژران.